مامۆستایەکی سوننی مەزهەب لە شاری خاش تێرۆر کرا

15:06 - 14 پووشپەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە مامۆستایانی سوننی مەزهەبی شاری خاش سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستان لەلایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراوەوە تێرۆر کرا.

بەپێی هەواڵە بڵاو کراوەکان، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ١٤ی پووشپەڕ، مامۆستایەکی سوننی مەزهەب بە ناوی \"عەبدولشوکر ترشابی\" لە شاری خاش لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە تێرۆر کرا.

هەوڵی تیرۆری ئەو مامۆستا سوننی مەزهەبە لەلایەن، محەممەد ئەحمەدی بولاغ، جێگیری سیاسی_کۆمەڵایەتی فەرمانداری شاری خاش پشتڕاست کرایەوە.

ئەو مامۆستا سوننی مەزهەبە لە مزگەوتی \"جامع تەوحید\"ی شاری خاش تێرۆر کراوە.

هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ یەک لە بەرپرسانی حکوومەتی سەبارەت بەو تێرۆرە، هیچ لێدوان و ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.