ماموستایەكی ئایینی پەیڕەوی مەزهەبی سوننە چارەنووسی ناڕوونە

15:40 - 7 سەرماوەز 2711
كوردپا: ماموستایەكی ئایینی شاری زابول لەلایەن دەزگای قەزایی ئەو شارەوە بانگهێشت كراوە و هەتا ئیستا چارەنووسی ناڕوونە.

\"محەممەد عەلی شەبەخش\" لێپرسراوی پێشووی قوتابخانەی دینیی \"ئەبووحەنیفە\" و خەڵكی گوندی \"عەزیم ئاوای\"ی زابول چەند رۆژ لەمەوبەر بانگهێشتی داداگا كراوە و هەتا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.

ماڵپەڕی \"سنی نیوز\" بڵاوی كردەوە دەستبەسەر كردن و ناڕوونی چارەنووسی ئەو مامۆستا ئایینیە بۆتە هۆی نیگەرانی لەنێو خەڵكی زابول و دەورووبەری.

\"محەممەد عەلی شەبەخش\" پێشتریش لە ساڵی 1387 بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بە تێكدان و رووخاندنی قوتابخانەیەكی دینی لە گوندی عەزیم ئاوا لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی شاری \"زابول\"ەوە دەستبەسەر كرا و دواتر بە دانانی وەسیقە ئازاد كرابوو.