ماددەی سڕکەر، ساڵانە گیانی ٣ هەزار کەس دەستێنێت

14:13 - 24 گەلاوێژ 2719
ئاژانسی کوردپا: ساڵانە لە ئێراندا بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی سڕکەر، ٣ هەزار کەس گیانیان لەدەست دەدەن.

سەرپەرەستی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی ماددە سڕکەرەکان لە ئێراندا ڕایگەیاند: \"بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە ئێراندا، لە چاو ساڵی ڕابردوو، ٥ لەسەد زیادی کردووە\".

ئەو بەرپرسەی حکوومەت، بە ئاماژەدان بە ڕێژەی چوونەسەری بەکاربردنی ماددە سڕکەرەکان لە ساڵی ٢٠١٩دا، ڕایگەیاند: \"ڕێژەی بەکارهێنانی ماددەی سڕکەر لە ساڵی ٢٠١٨دا، ٦ هەزار و ٥٠٠ تۆن لە جیهاندا بووە\".

سەرپەرەستی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی ماددە سڕکەرەکان هەروەها زیادی کرد: \"لە ئێراندا ساڵانە، ٣ هەزار کەس بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر، گیانیان لەدەست دەدەن\".