لە یەكێك لە بازگەكانی كرماشان خوێندكاران پشكێنران

13:32 - 30 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: رۆژی رابردوو ئەو خوێندكارانەی كە سەردانی كرماشانیان دەكرد لەلایەن كۆمەڵێك مەئموورەوە لەژێر ناوی مەئمووری تایبەتی پشكنین لە یەكێك لە بازگەكانی كرماشان پشكێنران.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە كرماشان، دوێنێ‌یەكشەممە 29ی خەزەڵوەر لە بازگەی پشكنینی \"قازانچی\"ی كرماشان، هەموو ئەو خوێندكارانەی كە بە تەمای سەردانی كرماشان بوون لەلایەن كۆمەڵێك مەئمووری لیباس شەخسییەوە كە خۆیان بە مەئمووری تایبەتی پشكنین ناساندووە، بە شێوەیەكی توندوتۆڵ پشكێنراون.

ئەو مەئموورانە تەنانەت فایلە تایبەتییەكانی ناو لەب تابی خوێندكارانیشیان پشكنیوە.

بە وتەی یەكێك لەو خوێندكارانەی كە لەو بازگەیە پشكێنراوە، مەئموورانی حكوومەتی هیچ هۆیەكیان بۆ پشكنینی كەرەسە شەخسییەكانی خوێندكاران كە تەنانەت جانتا شەخسییەكانیشی گرتۆتەوە، رانەگەیاندووە.

ئەو مەئموورانە بە نیشان دانی حوكمێكی قەزایی خۆیان بە مەئمووری تایبەت ناساندووە.