لە ١٥ ڕۆژی ڕابردوودا، ١١ کرێکاری سەقزی لە سەرکارەکەیان دەرکران

12:39 - 17 رێبەندان 2718
ئاژانسی کوردپا: ١١ کەس لە کرێکارانی ئاردسازی شاری سەقز، لە سەر کارەکەیان لە لایەن خاوەنکارەوە دەرکراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە سەرەتای مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵ، ١١ کرێکاری کارگەی ئاردسازی \"گوڵنام\"ی شاری سەقز، بە هۆی خرابی بارودۆخی ئابووری، لە سەر کارەکەیان دەرکراون.

دەرکرانی ئەو ١١ کرێکارە سەقزیە، بە هۆی \"بارودۆخی خرابی ئابووری و پێنەدانی گەنم بەو کارگەیە\" ڕاگەیەندراوە.

لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا بە هۆی پێنەدانی ئاردەوە لە لایەن سایلۆکانەوە، کاری ئەم کارگەیە ڕوو لە کەمی کردەوە و ئەمەش بووتە هۆی دەرکرانی ئەو ١١ کرێکارە.

ئەو ١١ کرێکارە، لەو کارگەیە بە شێوەی گرێبەستی کاریان کردووە.

کارگەی ئاردسازی گوڵنامی شاری سەقز، ساڵی ٧٢ی هەتاوی دامەزراوە.