لە سنووری نەوسووددا کاسبکارێکی کورد بریندار بوو

15:00 - 20 گەلاوێژ 2719
ئاژانسی کوردپا: کاسبکارێکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، لە سنووری شاری نەوسووددا پێکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ١٩ی گەلاوێژ، کاسبکارێکی کورد بە ناوی \"مێهدی مۆنفەرێد\"، لە سنووری شاری نەوسووددا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار بوو.

ئەم کاسبکارە کوردە، لەگەڵ ژمارەیەک کاسبکاری تر، لە شوێنێک بە ناوی \"مەڕوزاوەری\"، لە نێوان شاری نۆدشە و دزاوەر، کرانە ئامانجی تەقەی هێزە نیزامییەکان و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کرا.

لەو ڕووداوەدا، چەند سەر ئەسپی کاسبکارانیش، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لەنێو چوون.