لە توركیە ماشێنێكی هەڵگری مسافیری ئێرانی درایە بەر دەستڕێژی

15:26 - 24 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: ماشێنێكی هەڵگری مسافیری ئێرانی لە شاری وان دسترێژی كرایە سەر و لەئەنجامدا چەند هاووڵاتیی بریندار بوون.

هەواڵدەریی \"دوغان\" بڵاوی كردەوە، لە ئەنجامی ئەو هێرشە چەكدارانەیەدا مسافیریكی ژن بە هۆی بەركەوتنی گوللە بە توندی بریندار دەبێت.

هەروەها شەش كەسی دیكەش لە ئەنجامی شكانی شیشە و پەنجەرەی ماشێنەكە بریندار دەبن.

هەتا داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیاری زیاتر لە سەر ئەو رووداوە بڵاو نەكراوەتەوە.