لێدانی کۆڵبەری بریندار لە نەخۆشخانەی شاری بانە

14:15 - 8 سەرماوەز 2718
ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی بریندار لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە، لە نەخۆشخانەی بانە، لە لایەن دوو کەس لە هێزە ئینتزامییەکانەوە لێی دراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی گوندی \"نەنۆڕ\"ی شاری بانە، کە بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکان بریندار بوو، پاش ڕەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانەی بانە، بۆ چارەسەریی پزیشکی، بە برینداریی لە لایەن دوو کەس لە مەئموورانی هێزە ئینتزامییەکان، لە نەخۆشخانەی لێی دراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پاش گواستنەوەی مێهدی ئەمینی، کۆڵبەری بریندار لە نەخۆشخانەی شاری بانە لەلایەن دوو کەس لە مەئموورانی هێزە ئینتزامییەکان لە نەخۆشخانەی ئەو شارە ئازار و ئەشکەنجە دراوە.

ڕۆژی سێشەممە ٦ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کورد، بە ناوی \"مێهدی ئەمینی\"، کوڕی مەجید خەڵکی گوندی \"نەنۆڕ\"ی شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان پێکرا.