لاوێکی کورد لە بواری پزیشکیدا شانازی تۆمار کرد

15:06 - 26 رێبەندان 2718
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، بەهۆی داهێنانە پزیشکییەکانی هەتا ئێستا چەند جارێک خەڵاتی نێونەتەوەیی بەدەست هێناوە.

دوکتور \"خەبات خدری\" داهێنەری لاوی خەڵكی گوندی \"دمیۆ\" سەر بە شاری مەریوان، سێ دەرمانی گیایی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی جەرگ، پووکانەوەی ئێسک، ئارترۆز و پرۆستات دروست کردووە.

ئەم لاوە کوردە بەهۆی داهێنانەکانییەوە لە بواری پزیشکیدا هەتا ئێستا چەندین خەڵاتی بەدەست هێناوە، کە ڕیزبەندی خەڵاتەکانی بەم شێوەیەیە:

میدالیای زێڕی وڵاتی ئاڵمان بۆ \"دەرمانی جەرگ\" لە پێشانگای نێونەتەوەیی ساڵی ٢٠١٧.

میدالیای زیو لە پێشانگای نێونەتەوەیی لە وڵاتی تورکیە بۆ دەرمانی پووکانەوەی ئێسک و جگەر لە ساڵی ٢٠١٨.

دوو میدالیای زیو و بڕۆنز لە پێشانگای نێونەتەوەیی لە وڵاتی کوەیت بۆ دەرمانی پووکانەوەی ئێسک، ئارترۆز و پرۆستات لە ساڵی ٢٠١٩.

ئەم داهێنەرە کوردە لە پرێسکۆنفڕانسێكدا ڕایگەیاندبوو، کە داهێنەرەکان لە ئێراندا چەوسێندراونەتەوە و وتبووی: \"بە دانانی کات و هەزینەیەکی زۆر توانیومە دەرمانێکی تەواو گیایی بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی جەرگ دروست بکەم\".

ناوبراو باسی لەوە کردبوو کە ماوەی چوار ساڵ دەبێت ئەم دەرمانەی دروستکردووە و تۆماری کردووە و وتبووی: \"ئەنەخۆشانە دەتوان کەڵک لەم دەرمانانە وەربگرن کە بە دەست چەوری جگەر، هێپاتیت و سیزۆرەوە دەناڵێنن.