لاوێکی کورد بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

15:12 - 14 رێبەندان 2718
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی کوردی خەڵکی گوندی\"نێ\"ی سەر بە شاری مەریوان کە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەوالدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ١٣ی ڕێبەندان، لاوێکی کورد بە ناوی\'\'حەمید پەروازە\" تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی گوندی\"نێ\"ی سەر بە شاری مەریوان، دوای ٩٠ ڕۆژ دەسبەسەری لە ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی سنە و دوو هەفتە لە بەندیخانەی مەریوان، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی، تا بەڕێوەچوونی کاتی دادگاییەکەی ، ئازاد کرا.

ئەو لاوە کوردە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی ڕەزبەری ئەمساڵ بە تۆمەتی\"هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران\'\' لە لایەن هێزە ئیتلاعاتەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

ناوبراو دوای دەسبەسەرکردن بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕاگوێزرابوو و دوای لێکۆلینەوە، لە ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی شاری سنە ڕاگیرابوو.