لاوێکی کورد بە تەواوبوونی ماوەی زیندانییەکەی لە زیندانی میاندواو ئازاد کرا

15:43 - 27 گەلاوێژ 2719
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی کوردی خەڵکی شاری سایین‌قەڵا، بە تێپەڕاندنی ماوەی زیندانی بوونەکەی، لە زیندانی میاندواو ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پێش، لاوێکی کورد بە ناوی \"مێهدی بەرکەندی\" تەمەن ١٨ ساڵ، کوڕی یووسف، خەڵکی گوندی \"ئاغ‌تەپە\"ی شاری سایین‌قەڵا، پاش تەواوکردنی ماوەی زیندانی بوونەکەی، ئازاد کرا.

ئەم لاوە کوردە، ڕێکەوتی ١٨ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش ١٠ ڕۆژ لێپرسینەوە، ڕەوانەی زیندانی میاندواو، کرا.

دادسەرای گشتیی و ئینقلابی شاری سایین‌قەڵا، \"مێهدی بەرکەندی\"ی بە تۆمەتی \"پڕوپاگەندە دژی نیزام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان\" بە پشتبەستن بە مادەی ٥٠٠ی یاسای سزای ئیسلامی بەخشی تەعزیرات، بە ساڵێک زیندانی تەعزیری، لەگەڵ ژماردنی ماوەی دەسبەسەرکردنی پێشوو مەحکووم و دادگا بە پشتبەستن بە مادەی ٣٧ و ٣٨ی یاسای سزای ئیسلامی، وێڕای گۆڕینی جۆری سزاکەی، نیوەی سزاکەی بە بیست میلیۆن ڕیاڵ سزای نەختی گۆڕیەوە.

\"\"