لاوێکی مەهابادی لە تاڤگەی شەڵماشدا خنکا

21:20 - 26 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی تەمەن ٢٩ ساڵ بەهۆی ناشارەزایی لە مەلە کردن، لە ئاوی تاڤگەی نزیک شاری سەردەشتدا خنکا و گیانی لەدەست داوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری کوردپا، لاوێکی مەهابادی بەناوی \" دیاکۆ سوور\" کوڕی مەحموود، هاوڕێ لەگەڵ بنەماڵەکەی بەمەبەستی گەشت و گوزار سەردانی تاڤگەی شەڵماشی شاری سەردەشتی کردبوو کە بەهۆی کەوتنە ناو ئاوی ئەو تاڤگەیە گیانی لەدەست داوە.

تەرمی ئەو هاوولاتییە پاش ٣ کاتژمێر گەڕان ، لەلایەن تیمی فریاکەوتنی ئاگرکوژێنەوەی شاری سەردەشتەوە دۆزراوەتەوە.

لە سەرەتای ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوییە هەتا ئێستا ٢ لاوی کورد بەهۆی کەوتنە ناو ئاوی ئەو تاڤگەیە، گیانیان لەدەست داوە.

هەروەها رۆژی رابردوو مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ بەهۆی کەوتنە نێو ئاوی چۆمی \"زەنگبار\"ی ورمێ گیانی لەدەست دا.