لاوێکی مەریوانی لە کێبڕکێی لەشجوانی پلەی دووهەمی بەدەست هێنا

15:32 - 28 گەلاوێژ 2718
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی خەڵکی شاری مەریوان و دانیشتووی وڵاتی بریتانیا، لە کێبڕکێی لەشجوانی، پلەی دووهەمی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ٢٧ی گەلاوێژ، لاوێکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، بە ناوی \"دانیار عەزیزی\" دانیشتووی وڵاتی بریتانیا، لە کێبڕکێی جیهانیی لەشجوانی، پلەی دووهەمی بە دەست هێنا.

ئەو کێبڕکێیە لە شاری \"بیرمنگامـ\"ـی وڵاتی بریتانیا بەڕێوە چوو.

ئەو لاوە لەشجوانە لە کێشی ٨٠ کیلۆیی، بەشداری ئەو کێبڕکێیە کرد و میداڵی زیڕی بەدەست هێنا.