لاوێکی شنۆ بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

14:52 - 14 گەلاوێژ 2719
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی کورد خەڵکی شاری شنۆ، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی، بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لاوێکی شنۆیی بە ناوی \"ئاسۆ گەرمێنی\" کە لە لایەن دادگای ئینقلابی ورمێیەوە، بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو، ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.

ئەو لاوە کوردە، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕەشەممەی ساڵی ٩٧، بە تۆمەتی \"هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران\" دەسبەسەر کرابوو.