لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

10:15 - 23 رەزبەر 2719

ئاژانسی کوردپا: لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ، بەهۆی هەژاری و دەسکورتی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەاڵدەریی کوردپا، لە چەند ڕۆژی ڕابروودا، "نیاک جەعفەری" لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی شاری شوێشە لە شوێنی کارەکەی خۆیدا، هەوڵی خۆکوژی داوە.

ئەو لاوە کوردە، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

شاری شوێشە، لە نێوان شارەکانی سنە و مەریواندا هەڵکەوتووە.