لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

15:31 - 31 پووشپەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: کێشەی بنەماڵەیی بوو بە هۆی ئەوەیکە لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە شاری قوتوور ئاگر لە جەستەی خۆی بەربدات.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی پووشپەڕ، لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ بە ناوی \"شەمسەدین سوڵتانی\" خەڵکی شاری قوتوور، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.

دەوترێ، ئەو لاوە کوردە، بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە، دەستی داوەتە خۆسووتاند.

ناوبراو پاش دوو کاتژمێر بە هۆی ڕێژەی زۆری سووتانەکەیەوە ، گیانی لە دەست دا.

هەر لەو پەیوەندییەدا و لە ساری قوتوور، ژنە هاووڵاتییەک بە ناوی \"حەلیمە محەممەدی\"، بە هۆی کێشەی بنەماڵەیییەوە خۆی هەڵواسی و گیانی لە دەست دا.

هەروەها کچێکی مێرمنداڵی تەمەن ١٥ ساڵیش بە ناوی \"شەکیلا محەممەدی\" بە هۆی داسەپاندنی حیجابی زۆرەملێ، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، دەستی دایە خۆکوژی.

لە لایەکی دیکەشەوە، کچێکی لاو بە ناوی \"ڕۆیا حاجیلوو\" بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە دەستی دایە خواردنی حەب کە بەم بۆنەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

ئەم خۆکوژیانە لە ماوەی کەمتر لە حەفتەیەکدا، لە شاری قوتوور ڕوویانداوە.