لاوێکی بۆکانی بە چەکی تاپەڕ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

15:26 - 17 گەلاوێژ 2719
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی کوردی خەڵکی شاری بۆکان، بە هۆکاری نادیار، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە، ١٦ی گەلاوێژ، لاوێکی بۆکانی بە ناوی \"سەلاحەدین ئیفتخاری\"، بە چەکی تاپەڕ، خۆی کوشت.

\"\"ئەو لاوە کوردە، دانیشتووی شەقامی \"ئەبوزەر\"ی شاری بۆکانە.

بێکاری، بێهیوایی، دەسکورتی و هەژاری، بە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی لە کوردستاندا دێنە ئەژمار.