فەرموون بۆ وتووێژ نە نمایشی وتووێژ!

20:26 - 25 رێبەندان 2716
Unknown Author
مەسعوود ڕۆستەمی

هەر حزبێ بۆ خۆی کەناڵێکی داناوە و کۆمەڵێ بەرنامە ساز دەکات بە ناوی وتووێژ! ئەم جۆرە وتووێژگەلە لە راستیدا وتووێژ نین، بەڵکوو نمایشی وتووێژن. وتووێژەکانی ئەم کەناڵگەلە ئەمخاتەوە بیری وتووێژەکانی فەرهاد پوور و مێهرەگان و مازیاری ئێسلامی. ئەوانیش لە مەجلسی شەوانە پێکەوە قسە دەکەن و ئینجا بە ناوی وتووێژ ئەیکەنە کتێبێک و ئەیخەنە بازاڕاوە!

هەڵبەت کەناڵە حزبییەکانی ئێمە لە ئاستێکی نزمتر ئەو کارە دەکەن. موجری کە خۆی ئەندامی هەمان حزبە، پرسیار دەکات و وەڵامدەریش کە خۆی ئەندامی هەمان حزبە وەڵام دەداتەوە. ئینجا موجری یان ئەندامی هەمان حزب ئێژێ: قوربان زۆر جوان باستان کرد و بینەرانت تێگەیاند! ئەمە بە راستی وتووێژە؟!!! وەڵامدەریش شاگەشکە دەبێت و لە پرسیاری دواتر خراپتر لە پرسیاری پێشتر پرسی کورد و سیاسەت ئەڕاڤێنێ و ئەشرۆڤێنێ.

ئەم نمایشی وتووێژە، تەنانەت ناچێتە خانەی مۆنۆلۆگەوە. چونکە لە مۆنۆلۆگ یەک کەس بۆ هەموان قسە دەکات: وەکوو مەلای سەر مینبەر. ئەوەی لەم نمایشگەلە دەگوزەرێ دروستکردنی حەوەزەیێکی عمومی حزبییە لە پشت کەناڵێکەوە کە پێکهاتووە لە دوو کەس. ئەمما ئەم حەوزەی عمومییە کاری ئاگا کردنەوەی کۆمەڵگا نییە؛ بە پێچەوانە گەمژاندن و ئاڕاستەکردنی رای کۆمەڵگایە.

موجری یان بەڕێوەبەر لە یەک کاتدا پریسارکەرە، داوەرە و نوێنەری ئەقڵانییەتی ئێستدلالییە. وەڵامدەریش لە هەمان کات دا کە سەرۆک و رێبەری بەڕێوەبەرە، کۆمەڵناس و فیلسوف و ساسەت ناسەو دەست دەکات بە ئێستدلال هێنانەوە! ئێسدلالگەلێ کە لە لایەن ئەندامی حزب، ئەو کەسەی کە لە یەک کاتدا رۆڵی موجری، نوێنەری حەوزەی عۆمومی و ئاگا بە کۆمەڵناسی و سیاسەت و فەلسەفە دەگێڕی، مۆری تەئید ئەخوات: بەڵێ قوربان زۆر جوان باست کرد؛ ئێستا کە ئەو باسەتان روون کردەوە با بڕۆینە دیار پرسیارێکیتر. بە راستی ئەمە وتووێژ(گفتگو) بوو؟!!!

ئەگەر راست دەکەن و بازاڕ و کەسابەتتان دا نەناوە، وەرن وتووێژ بکەن نە نمایشی وتووێژ. وەرن با کەمێ ئەو ئێستدلالگەلتانە لە عەرسەی عۆمومی و لە پێش چاوی هەموان دا بە چالەنج بکێشدرێ. ئەگەر ئێستێدلالەکانتان توانای ئەوەی هەبوو لە بەرامبەر ئێستێدلالیتر مقاوەمت بکات ئەوە ئەوجار ئەتوانین بێژین پێتان: بارەقەڵا.

لە فەیس‌بووکی مەسعوود ڕۆستەمی وەرگیراوە

ناوەرۆکی ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لێی بەرپرسیار نییە.