شەڕی باکوری کوردستان بەرەو کوێ؟

19:44 - 28 رێبەندان 2715
Unknown Author
سوهراب کەریمی

((زۆربەی لێکدانەوەکانی کورد بۆ سەرێ شەڕ و ئاڵۆزیەکانی کوردستانی باکور بە شێوەێک نارەزایەتی دژی دەوڵەتی تورک و توڕە بوونێکە لە ئەردوغان و دەوڵەتی ئاکپارتیە . بەڵام دیارە خۆلقاندنی هەر ئاڵۆزی و گوڕانکاریک تە نیا یەک هۆی نیە .

کوشتن و ماڵوێرانی خەڵکی مەدەنی لە هەر شوێنێکی دنیادا شەرمەزارە لە هیچ کەس قەبۆڵ ناکرێت بی گومان هێرش کردنە ئەرتەشی بۆ سەری خەلکی مەدەنی کورد جنایەتە دەبێ مەحکوم بکرێت. بەڵام ئایا خودی ماڵی کورد لەم نێوانەدا بی هەڵە بووە؟ئایا دەکرێت بڕێک ئاوڕ لە سیاسەتەکانی کوردیش بدرێتەوە بزانین بەشی کورد لەو تاوانەدا چەندە و هەڵەکانی کورد چەندە لەو ئالوزیانە ڕۆڵی هەیە؟))

. موعادڵەکە دەولەت نەتەوەکان لە هەنبەر نەتەوە ژێر دەستەکان وەها فورمولە کراوە ئەو دەولەتانە تەنیا سەرزیەکەیان دەوێت و خەڵکەکەی وەک لەمپەر و رێگیری پلانی خۆیان دەزانن و گوتاری ئەو دەوڵەتانە تەنیا بەڵینیان بۆ یەک نەتەوە دیاری کراوە کورد وەک هەرەشەی بۆ سەر خۆیان دەزانن بەڵام چون پێان ناکرێت کە بە شێوەی فیزیکی کورد لەناو ببن بۆیە ئنکاریان دەکەن کە بەرپرسایەتی لە هەنبەر پاراستنی ژێرخانی نەتەوایەتی کوردیان نەبێت، بۆیە گەلانی وەک کورد هەمیشە لە مەترسی ژینوسید بوونە چە بە شێوەی فیزیکی چ بە شێوازی ئاسمیلاسیون. دیارە کوردیش ئەوندە زۆرە کە نەتوانن بە یکجاری لە ناوی بەرن بە تایبەت لە سەردەمی ئەمڕۆدا کە دەسەڵاتی نێونەتەوەی تا رادەێ سنوری بۆ پاکتاوی رەگەزی داناوە بەڵام بە تەواوی پاکتاوی رەگەزی بن بڕ نەکراوە.

سیستمی تورکیا دێموکراتیکە واتە ئیتر پرسی کورد وەک کێشەی ئەمنیتی نەماوە بووتە پرسێکی سیاسی بەڵام هێشتا پرسی کورد نەچوتە قۆناخی حقوقیەوە.لە بەر ئەوە ئەگەری ئەوە هەیە کە دەوڵەتی تورک بڕیک لەمپەر لە بەرئەم پروسەیە دورست بکات. لێردا ڕۆڵی خەباتی سیاسی زۆر برجەستە دەبێتەوە دەبێ کورد بە وریایی ئاگاداری دۆخەکە بێ کە ئاڵۆزی نەکا. واتە کورد خەبات بۆ ئەوە دەکا کە ئەو دەوڵەتانە ناچاریان بکەن هەم دان بە مافەنەتەوەیەکانیان ببن و هەمیش ناچاریان بکەن دێموکراسی بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانیان سەقامگیر بکەن. کە پکک لە چەن ساڵی ڕابردوودا هەرچەند بە درنگی بەڵام ئەم قوناخەی بڕی و خۆی وەک جەمسەری بەرانبەری دەوڵەت تورک بۆ چارەسەری پرسی کورد پێناسە کردوە. واتە پکک وەک کێشەێکی ئەمنیتی بۆ دەوڵەتی تورکیا بۆ بە لایەنێکی سیاسی واتە ئەبێ ئامادە کاری بکا کە مافی کورد بکاتە دیاردەێکی حقوقی لە دەستوری تورکیا بیچەسپنێت کە رێگەیکی ئاسان نیە لە بەر ئەوە کورد زۆرینەی بە دەستەوە نیە لە پەرلەماندا بەڵام لە هەنبەر خاوەن بزوتنەوەیکی مەدەنی بە هێزە و کە ئەتوانی تا ڕادێک ئەم لاوازی قەرەبوو بکاتەوە.

ئەو شەڕیەی کە لە شارەکانی باکوری کوردستان دەقەومی لە کاتێکدا روو دەدا کە کورد وەک حزبێکی فەرمی لە ناو پەرلماندایەو دەرفەتی بۆ خەباتی مەدەنی و سیاسی قانونی هەیە. واته لە کاتێکدا ئەو شەڕە دەستی پێ کردوە کە ڕای گشتی جیهانی بە چاوی خۆیان دیتیان کە کورد توانی وەک حزبێکی سەرەکی لە پارلماندا بەشداری سیاسەت ببێ. کاربەدەستانی تورکیا بە هۆی سەرکەوتنەکانی کورد لە سوریا زۆر توڕە بوو لە شوێن بیانوو دەگەڕا لەپەسا داوی بۆ کورد دادەنا. دنیا بینی کە دەولەتی تورک سەرەڕای ئەم کارشکنیانەی کە دەر حەق کورد دەیکرد بەڵام پروسەی هەڵبژاردنی بەرەو پێشەوە دەبرد. بۆیە پکک راست لەو کاتەدا شەڕی دەست پێ کرد. واتە لە کاتێکدا کە دەولەتی تورک رێ بە کورد دابوو که بەشداری هەڵبژاردن بێت. زیاتر لە ۸٠ کورسی پەرلمان بە دەست بێنێت ڕابردوێکی وتوێژیش لە بەر دەستیدا بوو.

دەولەتی تورک بە ڕێپێدانی هەدەپە توانی بە دنیا ڕابگێنیت کە سیستمەکەی دێموکراتیکە لە سیستمی دێموکراتیک هەر جورە شەڕێ چەکداریک بە تروریزم دەناسرێت. بۆیە توانی سرنجی ڕای گشتی جیهانی بۆ لای خۆی ڕا بکێشی بیانووی سەرکوت بکەوێتە دەستی. کە چی ئێستا پکک گیرودەی شەڕێک بووە کە یەکم دەستی لە وتوێژی و دانوستاند بڕاوە و تورکیایش پێ باشترە کە ئەو وتوێژە بۆیە گەڕانەوە بۆ سەر مێزی دانوستاند نرخێکی زۆری هەیە بۆ پکک و کورد.

پکک ئێستا چەن ڕێگایە لە بەردستدایە. یەکەم دیارە کە زەختی نێونەتەوەیی لە سەر تورکیادا نیە بۆیە تورکیا ناچار نیە کە بگرێتەوە سەر دانوستاند دەیهەوی تا ئەتوانی زەربە لە کورد بدات.

بە پێ مەنتقی ناسیونالیزمی تورک ئەو شەڕە جورێک بە سەرکەوتنی دەزانی و بۆ زیانە گیانی و ماڵیەکانی کورد هەست بە بەرپرسایەتی ناکات توانای درێژە دانی شەڕی هەیە لێرەدا پکک ناچارە کە یان یەک لایەنانە ئەو شەڕە تەواو بکا کە سەرکەوتنی سەد لەسەدی تورکە کە لە خۆیدا یەکم شەڕەکەی بە قازانجی خۆی تەواو کردووە دوهمیش ئیتر بیانووی بەدەستەوەیە کە گەڵ لایەنی چەکدار وتوێژ ناکەم، کە پکک بیهەوێ شەڕی نوێ دەست پێ بکا کە بەڵکو تورکیا ناچار بکات دان بە ئەواندا دابنێ کێشەی کورد بوونی هەیە کە ئەمە لە خویدا گەڕانەوە بۆ دواوەوەیە. دیسانیش هەلێک بۆ تورکیا دەرەخسێت کە بە هەدەپە بڵی کە دبێ پکک مەحکوم بکەن تا لە گەڵ ئێوەدا دادبنیشم کە بە جورێک پشتگیری نێونەتەوییش بۆ تورکیا هەیە تازە ئەگەریش هەدەپە ئەوە قەبۆڵ بکات ئەو کاتیش لە سەر ئاوادن کردنەوی کوردستان قسە دەکەن نە مافی نەتەوەیی کورد. چۆنکا دەولەتی تورک زۆر جار حاشا لە بوونی پرسی نەتەوەیی دەکا دەڵی کێشە پکک یە نە پرسی کورد ئەمە خۆی ئەتوانی دووبەرەکی بخاتە نێوان پکک و هەدەپە کە برێک ژێرخانی سیاسی و کۆمەڵایەتیش بۆ ئەم دووبەرەکیە هەیە. کە ئەمە لە خۆیدا هەر دیسان لە ئاقاری بەرژەوەندی دەولەتی تورکدایە نرخێکی زۆریش ئەخاتە سەر شانی کورد.

دیارە پکک توانای بەزاندنی سپای تورکیای نیە ئەو شەڕە بۆ هێنانە سەر هێڵی دەوڵەتی تورکیایە لە ئاراستە داخوازیەکانی پکک ئەمیش واتای ئەوەیە دانوستان دیسان دەست پێ بکات لە حاڵیکدا ئەمە چەند ساڵە دانوستان دەستی پێی کردوە. پکک ناچارە ئەوەندە ئەو شەڕە درێژە بدات کە ئەمیش خەسارێکی زۆر لە هاوڵاتیانی کورد دەدا چۆنکا پکک راستەوخۆ شارەکانی کوردستان بۆ مەیدانی شەڕ هەڵبژاردووە ئامانجیشی ئەوەیە کە بە کوشتنی خەڵکی مەدەنی بە دەستی سوپای تورک و پڕوپاگەندە بە وێنەی کوژراوەکان، ڕای جیهانی بۆ لای خۆی ڕا بکێشیت هەتا دەوڵەتی تورک ناچار بکەن دوولایەنانە ئاگربەست بکەن بگڕنەوە سەر مێزی دانوستاند کە دیارە ئەمجارەیش ئەو کوشتن و بڕین ماڵ وێرانیە هیچ پلەێکی بەرزتر بە کورد نادەن لە دانوستانەکەدا هیچ بە دڵنیاوە کورد ئەکەویتە دۆخی لاوازەوە. بۆیە لێرەدا ئاشکرا دەبێت کە پکک توشی سیاسەتێکی هەڵە بوو کە نرخیکی زۆر ئەخاتە ئەستووی کورد، کە قەربوو کردنەوەی زۆر دژوارە.

هەروا کە گوترا دەوڵەتانی داگیرکەر خاکیان ئەوەێت بەرپرسی حاڵو ژیانی خەڵکی بن دەست نین بۆیە کوشتن و بڕینی و وێران کردنی کوردستان بۆ زهنیتی داگیرکەر زۆر ئاساییە تەنانەت ئەکرێ بڵێن وەک سەرکەوتنە بوویان بەڵام ئەوە خۆدی کوردە دەبێ ئاگاداری و حاڵ و ژیانی خەڵک بێت و هەروەها ئاگاداری پاراستی ئاودانی کوردستان بێت زۆربەی حزبەکانی کوردستان لە بەر ئەوەی خەڵکی کوردستان توشی کۆمەڵ کوژی و ماڵوێرانی کوچی ناچاری نەبن لە زۆر شوێندا دەستیان لە خەباتی چەکداری هەڵگرتوە شارەکانیان جێ هێشتوە.

تەنیا هۆکاری ئەم کارەی پکک بەرجەستە کردنی ڕۆڵی خۆیەتی وەک یاری زانی سیاسی دەنا دیارە ئەم جۆرە شەڕانە دەسکەوتیی بۆ کورد تێدا نیە جگە لە نرخێکی گران. هەڵەکەی پکک لە هێنانی شەڕ بۆ ناو خەڵک مەدەنی ئەگەرێتەوە بۆ ساڵانێکی زۆر پێشوو کاتێک لە ساڵەکانی ١٣٩٠ پکک شەڕی چەکداری بردە ناو گوندەکانی کوردستان بۆ هۆی ئەوەی دەولەتی تورک هەزاران گوندی لە کوردی رەسن چۆڵ کرد کە لە راستیدا خەزێنە زمان فەرهنگی کورد بوون کە دوای ئەوە شاڵاوای ئاسمیلاسیون خێرایکی زۆری بە خۆیەوە گرت، ئێستایش یەکێک لە کوسپە هەر گەورەکانی کوردە لە ئەم بەشەی کوردستاندا.

پێکهاتەی پکک سیستمێکی چەپیە واتە دێموکراسی رۆژئاوایی قەبووڵ نیە بۆیە ناتوانێت خاوەن پروژەیک بۆ جێبەجێ کردنی پرسی کورد بە شێوەی دمکراتیک بێت ئەوە دێموکراسیە کە لە ئەدبیاتی پککدا هەیە دێموکراسی خەڵکی بە شیوازی تەک حزبیە کە میراتی سوڤیەت و وڵاتە کومۆنیستیەکانە ئەمەیش لە گەڵ سیستمی لێبراڵ دێموکرسی تورکیا نایخوێنێتەوە بۆیە لە دانوستاندەکان لە گەڵ دەوڵەتی تورک کە ئەبێ قۆناخ بە قۆناخ بێ، ئەمە خۆی سیستمی سانترالیزمی پکک توشی قەیران دەکا بویە پکک بە شێوەێک تەنیا یەک رێگەی هەبوو ئەویش راسپاردنی کوردستان بە پکک لە لاین تورکیاوەیە کە ئەمیش بە تەواوی رێکارێکی ئەستەمە. کە هەدەپە بووە خاوەن ۸٠ کورسی لە پەرلمان ئەتوانێ ببێتە رەقیبی بۆ سەرکردایەتی پکک. هەرچەند کە ەدپ وەک باڵی ناوخوی پکک دێتە هەژمار بەڵام ئەمڕو ئەم باڵە دەیهەوی لە بریارە گشتیەکان بەشدار بێت، رەنگە ئەم بەشداریە بگاتە ئەو ئاستە کە بڕیاردەری سەرەکی بێت ئەمە بە شێوەکی خۆبەخۆی پکک ناچار دەکرد کە لەمەوبەدوا دەبێ گوێڕاگری ەدپ بێ کە بە پی پێکهاتەت رێکخراوەیی وئایدولوژیک پکک قەبۆڵ ناکرێت.

لە ئێرەدا دەکرێت ئاماژە بە ئەوە بکرێت کە پیخەفی گەشە سەندنی پکک وەک هیزێکی چەکدرای پارتیزانی چیایە بەڵام پێخەفی گەشەسەندنی ەدپ خەباتی مەدەنی و دەنگ دان دیپلماسی و شارە کە هەر یەک بەرەوە ئاقارێک جیاواز هەنگاو هەڵدگرن. بۆیە شەڕێک کە ئاکەپە دەیویست بخاتەی ناو ماڵی کورد هەر ئەوە شتە بوو کە پکک دەیویست، کە بە ەدپ و ئاکەپە ڕابگێنی کە هەتا پکک هەبێت بریاری سەرەکی ئەبێ لە دەستی پککدا بێ
جگە لەوە پکک دوای سەرکەوتنی لە رۆژئاوا و بە دەست هێنانی ئعتباری نێونەتەوەی لە شەڕ دژی داعش و هەروەها سەرکەوتنی چاوەڕوان نەکراوی هەدەپە لە هەڵبژاردنەکانی رۆژی شەشمی ژوئنی ٢٠١٥ پکک ی زۆر لە خۆ بایی کرد پێ وابوو ئەتوانێ بە هێزێ مەدەنی بە رێبەرایەتی پارلمانتارە تازەکانی و چەکدار ناوشار یەکسەر برێک لە شارەکانی باکور بگرێتە دەست. جا لەم نێواندا بڕێک پشتی بە یارمەتی ئێران و دوایی روسیا زۆر گەرم بوو کە ئەوان بۆ بە چۆک هێنانی تورکیا پشتگیریکی بی سنووری لێ بکەن بتوانیت بە ئامانجی سەرەکی خۆی بگا ئەوەیش رادەستکردنی لانی کەم چەن ناوچەیک نزیک بە خورئاوای کوردستان بێ. بەڵام ئەم سیاسەتە وەها نەچووبەرەوە یەکم هەدەبە لە خولی دووهمی هەڵبژاردنەکانی پەرلەماندا بە شێوەکی بەرچاو دەنگی لە دەست دا رێژەی کورسیەکانی نزیک ٢٥ کورسی دابەزی و خەڵکی مەدەنی بڕێک لە پکک توڕە کرد و ئەوە پشتیوانیە کە چاوەڕوانیی بۆ ئەکرد لێ نەکرا، پکک پێ وابوو کە ئەمجارە سەرهەڵدانەکان هەتا ئورفا دەگرێتەوە بەڵام زۆری لە شارەکانی وەک جۆلەمێرگ و باتمان و مۆش سێرت و وان و... بەشداری بەرچاویان نەکرد قەبۆڵیان نەکرد کە چەک هەڵبگرن دژی پکک تەنها چەند شاری سەر سنوری خۆڕئاوای کوردستان ئەوە شەرەیان درێژە دا دایارە پکک لەو زیاتر نەی ئەتوانی هێز چەکدار باکات. کە ئاکامەکیشی ئەوەیە کە ئەمڕو بە سەر خەڵکی ئەو شارانە دسەپاوە.

دیارە هەروا کە باس کرا پکک دوای بە دەست هێنای خۆرئاوای کوردستان شکستی داعش لە کوبانی و بەدەست هێنانی زیاتر لە ٨٠کورسی لە پەرلمانی تورکیا و ئعتبارێکی بێ وێنەی نێونەتەوەیی لە دوخیكی زۆر بەهێز لە بەرانبەر تورکیا راوستا بوو، ئەم هەموو سەرکەوتنە، دەوڵەتی تورک و ئەردوغانی زۆر توڕە کردبوو. دەوڵەتی ئەردوغان راستەوخۆ بە پشتگیری لە داعش تاوانبار کرا بوو، بوویە دەوڵەتی تورک دەیزانی بەم شیوەیە، زۆر لە دانوستانەکە کەوتووە دوخی لاوازەوە. بۆیە لە دوای بیانوو دەگەرا، کە پکک بە دەستی خۆی باشترین بیانوو و باشترینی فرسەتی بۆ پیلانی دەوڵەتی تورک رەخساند. ئەگەر پکک لە هەنبەر سیاسەتەکانی تورکیا بە شێوازێکی عقڵانی و لە سەرخۆ بایا دیارە یەکم شکستێ لە پارلمان نەدەهێنا و هێزی بە قوەتی پەرلەمان ئەهاتە هانای دانوستانەکانی داهاتووەوە و دیسان کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش بە تەواوی لە راستای پشتگیری لە بەرەی کورد بوو. جا ئەو کاتە پکک دیتوانی زۆرتر لە جاران پوان لە دەوڵەتی تورک وەربگرێت. پرسی کورد کە لە دۆخی ئەمنیەتی بووتە سیاسی دەکرا تا ئاستی حقوقی مسوگەری بکردبایە. بۆیە دەیتوانی یەکێک لە سەرکەوتنە مێژوویەکانی کورد تۆمار بکات بەڵام ئاشکەرا بوو کە پکک رەنگە لە قەیران سازی زۆر شارەزا بێت بەڵام لەسیاسەتی دوخی ئاسایی و موتعارف بە پێ نورمە جیهانیەکان ناتوانی یاریکی سەرکەوتوو بکا و رۆڵی ئەرینی هەبێت.

کاریگەری نگەتیڤی ئەم شەرە تەنیا نەبستراوەتە بە باکورەوە ، ئەگەری ئەوە هەیە کە تورکیا بتوانێت دوایی بەو شەڕە بێنێت وەک بە دوا چۆنەوی دوژمن هێرش بکاتە سەر خۆرئاوای کوردستان و هەزینەێکی زۆر بۆ ئەو دەسەڵاتە ساوایە دورست بکات. دیارە ئەگەر پکک بڕی ژیرانەتر لە ئامرازەکان ئستفادەی بکردبایا ئەو هێزەی هەڵ ئەگەر بۆ کاتێک کە ئەگەری هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خۆرئاوا. پکک بە پشت بەستن بە ئێران و رەسیا پێ وابوو ئەبی دەست پێش خەری بکا بەڵام وا دیارە کە بە گشتی ئەو بەرنامەیە شکستی هێناوە.

وەک نمونەیکی تر سەرکەوتنی کورد لە تورکیا ئەتوانی راستەوخۆ کاریگەری هەرە گرنگی لە سەر کوردی رۆژهەڵات بێ ئەگەر ئەوە شەڕە ماڵوێرانکەرە لە ناو شارەکانی باکور نەبایا کوردی باکور دوای هەڵبژاردنەکان چالاکی مەدەنی و سیاسیی بەهێزیان هەبایا، کوردی رۆژهەڵاتی کوردستانیش ئەیتوانی بە ئلهام وەر گردن لە دەسکەوتەکانی کورد لە تورکیا زۆر بوێرانەتر رووی خداخوازیەکانی خۆیان لە دەوڵەتی ئێران بکردبایە. سرنجی سیستمی ئێرانیش زۆرترڕابکێشی بۆ داخوازیە سیاسی و مەدەنیەکانی کورد.

ناوەرۆکی ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لێی بەرپرسیار نییە.