شەڕ و پێکدادانی هاووڵاتییانی شنۆیی لەگەڵ هێزەکانی سپای پاسداران

15:54 - 28 جۆزەردان 2719
ئاژانسی کوردپا: شەڕ و پێکدادان لە نێوان هاووڵاتییانی شنۆیی و ‌هێزەکانی سپای پاسداران، ڕووی دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی جۆزەردان، پێکدادان لە نێوان هێزەکانی سپای پاسداران لەگەڵ هاووڵاتییانی شاری شنۆ ڕووی دا و هاووڵاتییان پێشیان لە بردنی دوو مۆبایلی دوو لاو لە لایەن سپای پاسدارانەوە گرت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمباریەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: \"ئەو شەڕ و پێکدادانە لە بەرانبەر پایگای سەمەدی ڕووی دا و ‌‌هێزەکانی سپای پاسداران ناچار بە جێهێشتنی شوێنی ڕووداوەکە بوون.\"

لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٦ی جۆزەردان، هێزەکانی سپای پاسداران، گوندی \"قەرەسەقلـ\"ـیان گەمارۆ دا و هاتوچۆی هاووڵاتییانیان قەدەغە کرد.

هەروەها، هێزەکانی سپای پاسداران لە جادەی سەرەکیی ئەو گوندەیە، دەستیان بە دانانی خاڵی پشکنین کرد و کەرەستەی هاووڵاتییانیان دەپشکنی.