شەوە شێعرێک لە شاری پیرانشار بەڕێوەچوو

13:52 - 10 سەرماوەز 2718
ئاژانسی کوردپا: شەوە شێعرێک لە شاری پیرانشار بۆ ژمارەیەک لە شاعێرانی کورد خەڵکی شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەڕێوەچوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی رێکەوتی ٩ی سەرماوەز،بنکەی فەرهەنگی و ئەدەبی \"رووناک\" لە شاری پیرانشار شەوە شێعرێکی بۆ شاعیران و هۆگرانی شێعر و ئەدەبی کوردی بەڕێوە برد.

لەم شەوە شێعرەدا کە کاتژمێر ٤ی ئێوارە دەستی پێکرد، ٣٣ شاعێر بەشدار بوون کە تێیدا زیاتر لە ٥٠ شێعریان خوێندەوە؛ ئەم شەوە شێعرە زیاتر لە ٤ کاتژمێری خایاند.

شاعیرانی بەشداربووی ئەم شەوە شێعرە خەڵکی شارەکانی سەردەشت، بانە، مەهاباد، بۆکان، سەقز، نەغەدە و شنۆ بوون.