شۆرای تەئمینی سەقز بریارگەلێکی نوێی بۆ بەڕێوەچوونی جێژنی نەورۆز گرتەبەر

14:27 - 24 رەشەمه 2718
ئاژانسی کوردپا: شۆرای تەئمینی شاری سەقز، پێداگری لە سەر هەڵسووکەتی توند بۆ بەرێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز، لە ئاستی شاری سەقزدا، کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕەشەممە، شۆرای تەئمینی شاری سەقزلە دانیشتنێکدا، بڕیارگەلێکی بۆ درووست کردنی باری ئەمنییەتی و هەڵسووکەوت لەگەڵ بەرێوچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز، لەو شارە، گرتە پێش.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: لەو دانیشتنەدا، دۆزگەری شاری سەقز، بەشدار بووە.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: ئەو بڕیارانەی کە لەو دانیشتینەدا، دراون بۆ درووست کردنی فەزایی ئەمنییەتی لەو شارەیە وئەو بڕیاراتانەش بە ئۆرگانە نیزامیی و ئیتلاعاتییەکانی شاری سەقز، ڕاگەیاندراوە.

لە لایەکی دیکەوە، ئیدارەی ئەماکنی شاری مەریوان کارتی هونەرمەندانی ئەو شارەی، بۆ بەشداری نەکردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆز، لە هونەرمەندانی ئەو شارە، ئەستاندووە.

ئەماکنی شاری مەریوان بە هونەرمەندانی ڕاگەیاندووە، کارەتەکەی خۆیان هەتا کۆتایی ڕێوڕەسمی نەورۆز ڕادەستی ئەو ناوەندە حکوومەتییە بکەن و لەم ماوەیەدا، بۆیان نییە، بەشداری لە ڕێورەسمی نەورۆز بکەن.\"

لەو پەیوەندییەدا، چەنەد ڕۆژ پێش، ئەماکنی شاری کامیاران، لە ڕێگای پەیوەندیی تەلەفوونییەوە لەگەڵ هونەرمەندانی ئەو شارە، داوای لێکردوون کە کارتی هونەرمەندیی خۆیان بەو ناوەندە حکوومەتییە بدەن.

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی هاتنی سەری ساڵ و نەورۆز لە کوردستاندا کەمپەینێکی لەژێر ناوی \"نەورۆز، سەمای ئازادی\" وەڕێخستووە کە ناوەندە ئیتلاعاتییەکان، لە دژکردەوە بەو کەمپەینە، خەریکی دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لە نێو خەڵکدان دەستیان به دەسبەسەر کردنی چالاکانی کورد کردووە.