شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی لنین سەرکەوت

15:30 - 31 پووشپەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: لە درێژەی سەرکەوتنی شاخەوانانی کورد، لە شاخە بەناوبانگەکانی جیهان، شاخەوانێکی خەڵکی شاری بانە، توانی بەسەر لووتکەی لنیندا سەر بکەوێت.

شاخەوانی کورد، حوسێن محەممەدی، خەڵکی شاری بانە، سەر بە پارێزگای سنە، ڕۆژی ڕابردوو٣٠ی پووشپەڕ پاش ١٠ ڕۆژ، توانی بەسەر لووتکەی شاخی لنیندا سەر بکەوێت.

ئەو شاخەوانە کوردە، لە چەندین فستیڤاڵی ئێرانی و جیهانی بەشداری کردووە و چەندین خەڵاتی لە بواری شاخەوانیدا بە دەست هێناوە.

بەرزاییی شاخی لنین ٧١٣٤ مێترە و بە سێهەمین شاخی جیهانی بە ئەژمار دێت و لە وڵاتی قڕقیزستان هەڵکەوتووە.