سەرهەنگێکی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران بە تەقینەوەی مین کوژرا

10:44 - 11 رەزبەر 2719

ئاژانسی کوردپا: سەرهەنگێکی کەمئەندامی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە "پێنجوێن"، لە خاکی هەرێمی کوردستاندا، بە تەقینەوەی مین کوژرا.

جێگیری فەرماندەی سپا  لە ناوچەی "فلاورجان"، ڕایگەیاند: "سەرهەنگێکی کەمئەندام بە ناوی مەحموود تەوەکولی، تەمەن ٦٠ ساڵ، لە کاتی کۆکردنەوەی لاشەی کوژراوەکانی شەڕی ئێران و عێراق، بەهۆی تەقینەوەی مین، کوژرا".

ئەو ڕووداوە، لە ناوچەی دەرەوەی سنووری ئێران  لە شاری "پێنجوێن" لە هەرێمی کوردستاندا ڕوویداوە.

"مەحموود تەوەکولی"، جێگیری قەرارگای پشکنین و لێکۆڵینەوەی کوژراوانی شەڕی ئێران و عێراق لە ناوچەی پێنجوێن بووە.