سەرما گیانی سێ کوڵبەری ئەستاند

19:51 - 28 خاکەلێوه 2719
ئاژانسی کوردپا: سێ کۆڵبەری کورد لە بەرزاییەکانی کانی خودا لە شاری پیرانشار بە هۆی سەرما گیانیان لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خاکەلێوە، سێ کۆڵبەری کورد لە بەرزاییەکانی کانی خودا لە شاری پیرانشار بە هۆی سەرمابردوویی گیانیان لە دەست دا و دوو کۆڵبەری دیکەیش ڕزگاریان بوو.

هەواڵنێری کوردپا، شوناسی ئەو سێ کۆڵبەره \"بەهمەن (یووسف) جەسووری تەمەن ٢٢ ساڵە کوڕی عەبدولباقی خەڵکی شیناوێ، حوسێن شەمع زادە کوڕی موراد خەڵکی گوندی کانی ئەشکەوت و سیروان پەشەنگ کوڕی محەممەد خەڵکی گوندی موساڵانی سەردەشت\" ڕاگەیاند.

تەرمی ئەو سێ کۆڵبەرە بۆ ساردخانەی نەخۆشخانەی شاری پیرانشار ڕاگوێزراون.

بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لە ماوەی ساڵی ٩٧دا ١٤ کۆڵبەری کورد بە هۆی ڕنو، سەرما و سۆڵە گیانیان لە دەست داوە.