سەربازێکی کورد لە ورمێ خۆکوژی کرد

20:59 - 12 خاکەلێوه 2719
ئاژانسی کوردپا: سەربازێکی کورد خەڵکی شاری سەقز لە یەکێک لە پادگانەکانی ئەرتەشی ئێران لە شاری ورمێ خۆکوژی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی کوردپا، ڕۆژی هەینی ٩ی خاکەلێوە، سەربازێکی کورد بە ناوی \" موزەفەر خۆش قشڵاقی\" کوڕی ڕەحمان، خەڵکی سەقز، لە یەکێک لە پادگانەکانی ئەرتەش لە شاری ورمێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سەربازە کوردە بە هۆی خەمۆکی و کێشەی بنەماڵەیی دەستی داوەتە خۆکوژی.

پەرەگرتنی خەسارە کۆمەڵایەتییەکان و زۆرەملێ کردن لە ڕۆیشتنی لاوەکان بۆ سەربازی و بارودۆخی نالەباری سیاسی و ئابووری لە ئێراندا، لە هۆکارە سەرەکییەکانی ڕەوتی خۆکوژی سەربازەکانە لە شوێنی سەربازییەکەیاندا.