سێ ئەندامی بنەماڵەیەک بوون بە قوربانیی سێڵاو

16:17 - 8 پووشپەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: سێ ئەندامی بنەماڵەیەک لە شاری خۆی، بە هۆی بارینی باران و هاتنی سێڵاو، گیانیان لەدەست دا.

ڕۆژی هەینی، ٧ی پووشپەڕ، بە هۆی بارینی باران و هاتنی سێڵاو لە شاری خۆی، دوو ژن و منداڵێک، بە هۆی ئەو سێڵاوەوە خنکان.

لەو ڕووداوە سروشتییەدا، دوو ژن و منداڵێک گیانیان لەدەست دا.

ئەو بنەماڵەیە بۆ گەشت و سەیران، ڕوویان لە شوێنێک بە ناوی \"ڕاهـ‌ ئاهەن\" لە شاری خۆی کردبوو کە بە هۆی هاتنی سێڵاوەوە، بوون بە قوربانی.

شاری خۆی، سەر بە پارێزگای ورمێیە و بە دووهەمین شاری پڕ حەشیمەت و دووهەمین شاری گرینگی ئەو پارێزگایە دێتە ئەژمار و بەپێی سەرژمێریی ساڵی ٩٥، حەشیمەتی ئەم شارە، ٣٤٨ هەزار و ٦٦٤ کەس بووە و لەو ڕێژەیەش، ١٩٨ هەزار و ٨٤٥ کەس، دانیشتووی ئەو شارەن.