سێ هاووڵاتیی لە کوردستان دەستیان دایە خۆکوژی

14:34 - 5 بانەمەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: لە دڕێژەی خۆکوژییەکان لە کوردستان، سێ هاووڵاتی خەڵکی شارەکانی دێولان، سنە و بۆکان بە هۆی کێشەی جۆراوجۆرەوە، هانایان بۆ خۆکوژی برد.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"ئەسعەد جەوانمەردی\" کوڕی ئەحمەد تەمەن ٥٠ ساڵ خەڵکی گوندی \"کەڕەونان\" سەر بە شاری دێولان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: ئەو هاووڵاتییە کوردە، بە هۆی دەستکورتی و نەداری و گوشاری ئابووری هانای بۆ خۆی کوژی بردووە.

\"\"
شەکیلا کەریمیان
لە لایەکی دیکەوە، کچێکی مێرمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵ، بە ناوی \"شەکیلا کەریمیان\"، خەڵکی ژاوەرۆی سنە و دانیشتوی گەڕەکی حەسەن‌ئاوای ئەو شارە، بە هۆی بێپەنایی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

دەوترێ، باوکی شەکیلا گیرۆدەی مادەی سڕکەر بووە و ئەو کچەش بە هۆی گوشار و دەرکردنی لە ماڵ باوکی دەستی داوەتە خۆکوژی.

هەروەها، لاوێکی تەمەن ٣١ ساڵ خەڵکی شاری بۆکان، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

شوناسی ئەو لاوە کوردە، ناڕوونە و بە هۆی کێشەی بنەماڵەی دەستی داوەتە خۆکوژی.

هەروەها لەم حەوتوویەدا، ژنێک و دوو کچ لە شارەکانی مەریوان، بۆکان و سەردەشت دەستیان دایە خۆکوژی و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

ئەمە شەشەمین حاڵەتی خۆکوژی هاووڵاتییانی کوردە کە لەم حەوتوویەدا، ڕوودەدات .