سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران

15:31 - 30 خاکەلێوه 2719
ئاژانسی کوردپا: سێ هاووڵاتیی بە تۆمەتی \"کوشتن و دزیی چەکداری\" لە شاری ورمێ، لە لایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی ئیسلامی دادگوستەریی گشتیی ئەو شارەوە، حوکمی لە سێدارەدانیان بە سەردا، سەپا.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لقی دووی دادگای ئینقلابی ئیسلامی دادگوستەریی گشتیی شاری ورمێ، سێ هاووڵاتی خەڵکی ئەو شارەی بە تاوانی \"دزی کردن و کوشتن\"ی خاوەن زێرینگەریەک لەو شارە، بە ئێعدام مەحکووم کرد.

میلاد غەفارزادە کوڕی کوڕی سادق خەڵکی گوندی \"مەحلم\" سەر بە شاری سەڵماس، محەممەد عەلی ئەختەری\" کوڕی ئیسماعیل و میلاد جاجویی کوڕی ئیدریس، بە تاوانی \"کوشتن و دزیی چەکداری\" لە زێرینگەری \"جەعفەر دەستی\" خەڵکی شاری شنۆ، لە لایەن لقی دوو دادگای ئینقلابی ئیسلامی دادگوستەریی گشتیی شاری ورمێ، بە ئێعدام مەحکووم کراون.

ئەو سێ هاووڵاتییە، ڕێکەوتی ٢٧ی خەرمانانی ٩٧، هێرشیان کردووەتە سەر دوکانی جەعفەر دەستی و پاش دزینی ١٠ کیلۆ زێر، بە چەکی کلاشینکۆف تەقەیان لە ناوبراو کردووە، ئەو هاووڵاتییە لەو ڕووداوەدا، کوژراوە.

ئەو حوکمە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوە، لە لایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی ئیسلامی دادگوستەری شاری ورمێ، دراوە.

\"\"