سپای پاسداران گوندەکانی بارزگان و شنۆیان میلیتاریزە کردووە

22:46 - 19 بەفرانبار 2718
ئاژانسی کوردپا: سپای پاسداران گوندەکانی بازرگان و شنۆی میلیتاریزە کردووە و هاتوچۆی شەوانەی دانیشتوانی گوندەکانی بازرگانی قەدەغەن کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بەفرانبار، سپای پاسداران لە شاری ماکۆ هۆشداریان بە دانیشتوانی گوندەکانی \"یارمیقی سەرەوە و خوارەوە، خەرمان‌یەری، قوولی‌شکا، تیکمە، بیری، گریک، سڵبەند و حاجی حەسەن\" سەر بە شاری بازرگان داوە، لە کاتژمێر ١٠ی شەو بە دواوە مافی هاتوچۆیان نییە.

\"\"بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی سپای پاسداران بە چەک‌وچۆڵی قورسەوە لە سنووری بازرگان جێگر کراون و فەزایی ئەمنییەتییان بە سەر ئەو ناوچەیەدا زاڵ کردووە.

لە لایەکی دیکەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی بەفرانبار، هێزەکانی سپای پاسداران لە گوندی \"سەرگیز\" سەر بە شاری شنۆ، دەستیان بە گەڕان و گەشت لێدان لەو گوندە کردووە.

یەکێک لە دانیشتوانی گوندی \"سەرگیز\" لەو پەیوەندییەدا، بە هەواڵنێری کوردپا لە شاری شنۆ ڕایگەیاند: ئەم هەوڵە سپای پاسداران بە بیانووی بوونی هێزی حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران بووە.