سپای پاسداران، کاولکاری سەرەکیی سروشتی کوردستانە

15:15 - 27 بانەمەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووری \"نەوسوود\"ی سەر بە شارستانی پاوەدا، ئاگر بەر دەداتە دارستانەکان و دەیانسووتێنێت.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی بانەمەڕ، سپای پاسداران، هێزەکانی خۆی ڕەوانەی بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود کردووە تاکوو دارستان و لێڕەوارەکانی ئەم ناوچەیە ئاگر تێ بەر بدەن.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی سپای پاسداران بەم کارە، خەسارێکی بەرچاویان بە ژینگەی ئەو ناوچەیە گەیاندووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە زیادی کرد: \"هێزەکانی سپای پاسداران، جگە لە وێرانکردنی ژینگەی ناوچەی نەوسوود، لە شوێنە سنوورییەکاندا، لە ڕێگاکانی کۆڵبەران کەمین دادەنێن.\"

هەر لەم پەیوەندییەدا، چەند ڕۆژ پێش ئێستا، هێزەکانی سپای پاسداران، بە چەکی قورس و نیوەقورسەوە لە سنوورەکانی \"سەردەشتـ\"دا جێگیر و دەستیان کردووە و بە نۆژەنکردنەوە و سازکردنی پایگای نیزامیی نوێ.

سپای پاسداران لە بەرزاییەکانی \"جاسووسان\"ی سەردەشتدا، چەکی قورسی نیزامیی جێگیر کردووه.