سپای پاسداران منداڵێکی خەڵکی شنۆی بانگهێشت کرد

19:35 - 2 رێبەندان 2718
ئاژانسی کوردپا: سپای پاسداران منداڵێکی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شنۆی بانگهێشت کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی ڕێبەندان، هێزەکانی سپای پاسداران چوونە نێو نانەوایی گوندی \"حەسەنوران\" سەر بە شاری شنۆ و پاشان دەستیان بە سەر مۆبایلی منداڵیکی کورد بە ناوی \"ڕەشید مستەفا\" کوڕی مستەفادا گرتووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی سپای پاسداران پاش وەرگرتنی مۆبایلی ئەم منداڵەدا، ناوبراویان بانگهێشت کردووە.

ئەم سەرچاوە ڕایگەیاندووە: هێزەکانی سپای پاسداران ڕۆژی دووشەممە، ١ی ڕێبەندانیش، لە ڕێگای گوندەکانی سەرگیز و حەسەنوران، ئیست بازڕەسیان داناوە.

ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی بەفرانباریش، هێزەکانی سپای پاسداران لە گوندی \"سەرگیز\" سەر بە شاری شنۆ، بە بیانووی بوونی هێزی حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستیان بە گەڕان و گەشت لێدان لەو گوندە کردبوو.