زیندانییەکی سیاسیی زیندانی ڕەجایی شار:مافی مرۆڤ لە ژێر چکمەی دیکتارتور دایە

21:34 - 20 جۆزەردان 2717
ئاژانسی کوردپا: زیندانیانی سیاسی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج لە پەیوەندیی لەگەڵ پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە لایەن حکوومەتی ئیسلامیی ئێران نامەیەکیان بۆ عاسیمە جەهانگیر نووسی.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ژمارەیەک لە زیندانیانی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج نامەیەکیان لەژێر ناوی\" مافی مرۆڤ لەژێر چکمەی دیکتاتور\" بۆ عاسیمە جەهانگیر، رێپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری مافی مرۆڤی ئێران بڵاو کردەوە.

دەقی ئەو نامەیە کە بۆ ئاژانسی کوردپا نێردراوە بەم چەشنەیه:

پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران لەژێر حاکمیەتی ولایەتی فەقیهـ لە کاتی بەڕێوەچوونیدا درێژەدار و بەر بڵاوە و لە ڕوانگەی ئێمە، ئەمڕۆ لە هەر کاتێکی دیکەدا کۆمەڵگا و ناوەندە کۆمەڵایەتییەکانی ئەو پێشێلکارییە له سنووری کارەسات نزیک و نزیکتر دەبێتەوە.

سەرکوتە ئامانجدارەکان و سیستماتیکی کارێکاران و سووکایەتی بە پێگەی پیرۆزی مامۆستاکان و بەندکردن بە دیل گرتنی ئەوان هەتا ئەو جێگایەی کە گەڵاڵەیەک بۆ داوای ماڤ و حقووقییەکانیان ناچارن، وەک ئیسماعیل عەبدی مان لە خواردن بگرن و گیانی خۆیان بخەنە مەترسیەوە.

بە دیل گرتنی چالاکانی مافی مرۆڤ و گوشار هێنان بە پیرە پیاوێکی تەمەن ٨٥ ساڵ، دوکتور مەلەکی و \"ممنوع الخروجی\" و پێشگیری لە دەرمانی ناوبراو، بۆ کردوەی سەرکوتی گشتی و نائینسانی بە گشتی بۆ تەواوی چاکالانی مافی مرۆیی کارێکی قیزون و هەوڵێکی نامرۆڤانەیە.

پەرەسەندنی ئێعدامەکان و دۆسیە سازکردنی ئەمنییەتی، سەرکوت و ئازار و ئەشکەنجەی پەیرەوانی دینەکان و نەتەوەکانی ئێرانی، دەست گرتن بە سەر سەرمایەی میللی و هێز، لەژێر دەسەڵاتی هێزە ئەمنییەتییەکان و گوشاری سپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعات و پەرەسەندی تێرۆریزم و بونیادگەرایی لەژێر ناوی هەناردنی کردنی شۆڕش و دەستێوەردان لە کاروباری دەوڵەتەکانی ناوچە، بە ئامانجی دروست کردنی ئاڵۆزی قەومی) مەزهەبی بۆ بەردەوامی هەژموونی ولایەتی فەقیهـ و سڕینەوە تەواوی مافە کۆمەڵایەتی و مەدەنییەکان و دروست کردنی بەربەستە خۆف هێنەرکان بۆ ژنان و وەرزشوان و تێکدانی جێگە و پێگەی مرۆیی و دژایەتی کردنی عەمامە بەسەرە ڕەش و سپیەکان لەگەڵ سەندی٢٠٣٠، تەنیا بەشێک لە کارەساتی مرۆیی لەم جوغرافیایەی ئێمە دایە.

ئێمە واژۆکەرانی ئەم نامەیە داوای هەرچی زۆرتر پێڕاگەیشتن بە بارودۆخی ئیسماعیل عەبدی و دوکتور مەلەکی زیندانیانی دیکەی سیاسی کە لە زیندان مانیان لە خواردن گرتووە بە ئاشکرا ڕادەگەیەنین کە بەرپرسی سەرەکی و گارەنتی گیانی و دەرمانی تەواوی چالاکانی سیاسی و مرۆڤ و زیندانیانی سیاسی لە ئەستۆی کەسی یەکەم حکوومەتی ئیسلامیی واتە ولایەتی فەقیهـ دایە.

زیندانیانی سیاسی عەقیدەتی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج
واژۆ کەران
ڕەزا ئەکبەری مۆنفرێد، حەمید بابایی، خالید حەڕدانی، مێهدی فراحی شاندیز، موحسێنه سادقی، شاهین زەوقی تەبار، ئیبراهیم فیروزی، ئومید قازیان، ئەبوول قاسم فولادوەند، سەعید ماسووری، ئیرەج عاتەمی، ئەحمەد کەریمی، جابر عابدینی، بێهرۆز مەنسووری و فەرید ئازموودە.