زیندانییەک به هۆی ئەوەیکە درەنگ بەڕێ کرایه نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا

20:47 - 11 بەفرانبار 2718
ئاژانسی کوردپا: زیندانییەک کە بە تاوانی ماددەسڕکەرەکان لە زیندانی ورمێ دابوو، بە هۆی ئەوەیکە درەنگ بۆ نەخۆشخانە بەڕێ کرا گیانی لە دەست دا.

ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی بەفرانبار زیندانییەک لە زیندانی ورمێدا بە ناوی \"عومەر بەدەلی‌پوور\" تەمەن ٤٧ ساڵ خەڵکی ناوچەی سومای برادۆست بە هۆی ئەوەیکە درەنگ بۆ نەخۆشخانە بەڕێ کرا گیانی لە دەست دا.

ئەو زیندانییە شەوی ڕابردوو لەسەر پێداگریی زیندانییەکانی دیکە بۆ بێهداریی زیندان ڕاگوێزراوە و دواتر بۆ نەخۆشخانە بەڕێ کرابوو، بەڵام به هۆی ئەوەیکە درەنگ بەڕێ کراوە گیانی لە دەست دەدا.

ئەو زیندانییە بە تۆمەتی ماددەسڕکەرەکان لەلایەن لقی ٣ی دادگایی ئینقلابی ورمێ بە پێنج ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو و لە بەندی ١٥ی زیندانی ورمێدا ڕاگیرابوو و ٧ مانگ لە ٥ ساڵ دەورانی مەحکوومیەتی خۆی لە زیندان تێپەڕاندبوو.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ٦ زیندانیی دیکە بە ناوەکانی \"حوسێن عەتری، غوڵامڕەزا تۆپراق قەلعە، ڕەزا مەلەک ڕەزایی، سەجاد جەماڵی فەرد، مەولوود وەنەوشە و قوربانعەلی ئەمیرئیسماعیلی\" بە هۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ گیانی خۆیان لە دەست داوە.