رەحيم ئەحمەدى: دەوڵەت لەهەوڵَى سڕِينەوەى \"راهيانی كرماشان\" لە گۆڕەپانی وەرزشی ئێران‌دايە

20:25 - 6 رەشەمه 2713

ئاژانسى كوردپا: گرينگترين يانەى وەرزشیی كرماشان و ناوچە كوردنشينەكانى ئێران لە بڵاو كردنەوەى هەواڵەكانى لە دەنگ و رەنگی حكوومەتی ئيسلاميى ئيَران بێبەرى كراوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دەنگ و رەنگی ناوەندی زاگرۆس لە بڵاوکردنەوەی یانەکانی \"راهیانی کرماشان\" خۆدەبوێرێ و لە \"یاسای نەنووسراوە\" پێڕەوی دەکات.

تیمی فووتباڵی راهیانی کرماشان، تەنیا تیمی دەستە یەکەمی ئوستانی کرماشانە کە ناوەندی دەنگ و رەنگی حکوومەتی ئێسلامیی ئێران یارییەکانی لە تەلفزیۆنوە بڵاو ناکاتەوەو نوێنەری ئەو شارە لە مەجلیسی حکوومەتی ئیسلامی وتوویەتی: وەرگرتنی پارە لەلایەن ناوەندی دەنگ و رەنگی کرماشانەوە لە تیمی فووتباڵی ئازادەگان بەرێوەبردنی یاسای نەنووسراوەیە.

\"18493.jpg\"

 

بڵاو نەکردنەوەی یارییەکانی تیمی فووتباڵی راهیانی کرماشان لە سەرەتای ئەمساڵدا دەستی پێکردووە، ساڵی رابردوو دەنگ و رەنگی کرماشان تەواوی یارییەکانی ئەو تیمەی بە شێوەی بێ بەرانبەر بڵاو دەکردەوە.

هەواڵدەریی \"مێهر\"ی کرماشان بڵاوی کردەوە: مژاری بڵاو نەبوونەوەی یارییەکانی تیمی راهیانی کرماشان لە تەلەفزیۆنە ناوچەییەکان ماوەیەکە بۆتە جێی مشتومڕی وەرزش دۆستان و ناوەندی دەنگ ورەنگی کرماشان.

ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بەمەبەستی تاوتوێ کردنی ئەو بابەتە لەگەل یەکێک لە کارناسانی فووتباڵ سەبارەت بە ناکۆکییە ماڵییەکانی نێوان ناوەندی دەنگ و رەنگی کرماشان و ئەو یانەیە وتوووێژێکی پێکهێناوە.

رەحیم ئەحمەدی لە سەرەتادا رایگەیاند؛ کە ئەو کێشە هیچ پەیوەندی بە لایەنی ماڵی‌یەوە نییە، چونکە حکوومەتی ئیسلامی ئێران جیا لە کاناڵە ناوخۆیی یەکان، نزیک بە ٤٧ کاناڵی ماهوارەیی هەیە، کەلە ژێر پاوانی دامەزراوە حکوومییەکان دان.

ناوبراو لە درێژەدا باسی لە هەبوونی ١٠ یاریگای ستانداردی تۆپی پێ لە ئاستی شاری کرماشان کرد و گوتی بەرپرسانی وەرزشی بە بیانووی جۆاروجۆر لە وەرزەکانی ساڵدا بە بەڕێوەبردنی کێبڕکێی جۆراوجور لە یاریگەکاندا بە شێوەی راستەوخۆ پێش بە راهێنان و خۆئامادەکردنی تیمی راهیان کرماشان (شیرین فەرازی) پێشوو لە پلە نایابەکانی یاری دەکرد، کە ئەو تیمە رۆژ بە رۆژ ئیمتیازەکانی کەم دەبوویەوە.

ئەو رۆژنامەنووسە وەرزشییە، تیمی راهیانی کرماشانی لەگەڵ تیمەکانی دیکە هەڵسەنگاند و ئاشکرای کرد، کە بەرپرسانی حکوومەتی لە هەوڵی ئەوە دان ئەو تیمە لە جۆغڕافیای وەرزشی بسڕنەوە.

ئەحمەدی بە هەواڵنێری \"کوردپا\"ی راگەیاند: زۆربەی تیمەکانی فووتباڵ لە کۆمەڵێک پاونی وەکوو گەشتە ئاسمانییەکان، هۆتێل و یاریگە وەرزشییەکان کەڵک وەردەگرن، بەڵام بەداخەوە تیمی راهیانی کرماشان جگە لەوەیکە لە هەموو ئاسانکارییە وەرزشییەکان بێبەری کراوە، بەڵکوو بۆ یاری کردن لە لیگی دەستە یەکدا بە ئۆتووبووس دەگوازرانەوە و ژەماکانیش ساندویچ و هەمبەرگێریان وەکوو خواردن پێ ئەدرێت.

ئەو کارناسە وەرزشییە هۆکاری دڵەڕاوکێی بەرپرسانی وەرزشی حکوومەتی ئێران لە سەرکەوتنی تیمی راهیانی کرماشان بۆ لیگی دەستەیە بۆ ئەوە گەراندەوە، کە پێش سەرکەوتنی تیمی تەراکتۆرسازی بۆ پلە نایابەکان، تیمی شیرین فەرازی کرماشان بوو، کە نوێنەرایەتی فووتباڵی روژئاوا و باکووری رۆژئاوای ئێرانی لە ئەستۆ بوو، بۆیە بەرپرسانی حکوومەتی لە سەرکەوتنی تیمی راهیانی نووری کرماشان دەترسان، چونکە هەوادار لایەنگری لە تێکڕای ناوچە کوردنشینەکانی ئێران هەیە، کەوابوو بەم هۆیەوە ئاستەنگ بۆ سەرکەوتنی ئەو تیمە سازدەکەن.

یارییەکانی فووتباڵی لیگی دەستە یەکی یانەکانی ئێران، حەفتەی بیست ویەکەمی ئەو یارییانە دەباتەسەر و ٢٦ تیم تێیدا بەشدارن.
تیمی راهیانی کرماشان لە گرووپی دووەم و بە ٢٠ ئیمتیازەوە پلەی چوارەمی بۆ خۆی مسۆگەر کردووەو بە ئەگەری زۆر بۆ لیگی دەستەیەک سەرکەوێ.

راهیانی کرماشان بە هەڵۆکانی کرماشان ناسراون و بە هەوڵ و تێکۆشانی محەممەد درەخشان (جێگری بەرپرسی یانەی شیرین فەراز) بە کڕینەوەی ئیمتیازی تیمی عۆقاب (هەڵۆ) لە هومایوون ئیمەن پوور، ساڵی ١٣٨٤ دامەزرا.

هەنووکە راهێنەری \"ئەو تیمە ئێدمۆند یۆنان پووریان\"ـە و یارییەکانی ئەو تیمە لە یاریگەی ئازادی کرماشان بەڕێوە دەچی کە جێگای ٦٥٠٠ کەسی هەیە.

ئەو تیمە ناحکوومییە و لەلایەن هێچ دامەزراوەیەکی حکوومەتییەوە پشتیوانی ماڵی ناکرێت.

یاریزانانی تیمی راهیانی کرماشان:
\"18487.jpg\"

 


\"18488.jpg\"

 


کادری باشگای راهیانی کرماشان:
\"18489.jpg\"