روونکردنەوەیەک لەلایەن کەماڵ حوسێنییەوە سەربارەت بە هەواڵەکانی برایانی کوردپوور

20:30 - 26 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: هەواڵنێرێکی فەرمیی ئاژانسی موکریان سەبارەت بە چەند هەواڵێکی پێشتری کوردپوورەکان لە روونکردنەوەیەک دا چەند رەخنەشی لە مێدیا کوردیەیکان گرت.

کەماڵ حوسێنی هەواڵنێری فەرمیی ئاژانسی موکریان لە لێدوانێکی تەلەفۆنیدا بۆ ئاژانسی کوردپا، رەخنەی لە زۆربەی میدیا و راگەیەنە کوردییەکان گرت، کەلە کاتی بڵاو کردنەوەی هەواڵەکانی برایانی کوردپوور ئاماژە بە سەرچاوەکەی ناکەن.

ئەو هەواڵنێرەی ئاژانسی موکریان باسی لەوەش کرد، هەندێک مێدیا بەشێوەی بەرین بایکوتیان خستووەتە سەر هەواڵەکانی برایانی کوردپوور کە ئه م که م ته ر خه می یه له بوواری روژنامه وانی و هه والده ری دا کاریکی نایاسایی و ناحه زه.

ناوبراو هەواڵەکانی پەیوەندیداری بە برایانی کوردپووری وەک نموونە هێنایەوە کە لە چەندین کەناڵی راگەیاندن بەبێ ئاماژە کردن بە سەرچاوەکەی بڵاو کرایەوە و تەنانەت شتی دوور لە راستیشیان باس کردبوو.

\"12020.jpg\"
کەماڵ حوسێنی هەواڵنێری فەرمیی ئاژانسی هەواڵدەریی موکریان
ئەو هەواڵنێرەی ئاژانسی موکریان رایگەیاند کە لەلایەن دادگاوە پێیان راگەیەندراوە کە هەواڵی ناراستی سەبارەت بە برایانی کوردپوور بڵاو کردوته تەوە، بۆیە لە ئەگەری بەردەوام بوونی ئەو رەوتە ناوبراو بەرەوڕووی کێشە دەبێتەوە.

حوسێنی ئەوەشی خستەڕوو کە \"ئەو مدیایانەی کەبەبێ هێنانی ناوی سەرچاوەکەی و بەبێ ئەوەی هیچ لێدوانێکیان لەگەڵ کەس ئەنجام دابێت، هەواڵ بڵاو دەکەنەوە، هیچ بنەمایەکی راستییان تێدا نییە.

ناوبراو برایانی کوردپووری وەک ٢ رۆژنامەنووسی بە ئەخلاق لە بواری راگەیاندندا بە نموونە هێنایەوە و لەو پەیوەندییەدا داوای لەسەرجەم میدیا کوردییەکان کرد پابەند به بەها و ئەخلاقە رۆژنامەنووسییەکان بن.