دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لە جوانڕۆ

13:53 - 25 بەفرانبار 2718
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری جوانڕۆ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو به ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە، ٢٤ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد به ناوی \"ئەنوەر سەعیدی\"، خەڵکی شاری جوانڕۆ، به بێ ئیزنی یاسایی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

به وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەم هاووڵاتییە کوردەیان له بەشی کڵاشی جوانڕۆ دەستبەسەر کردووە و لە کاتی لێپرسینەوەدا، ئەشکەنجەیان داوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە هەروەها ڕاشیگەیاند: هێزە ئیتلاعاتییەکان هۆکاری ئەم دەستبەسەرکردنەیان، هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران ڕاگەیاندووە.

پیشتریش، ئەم هاووڵاتییە جوانڕۆییە له ٢٣ی پووشپەڕی ساڵی ٩٤دا به تۆمەتی هاوشێوە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و پاش ١٢ ڕۆژ لێپرسینەوە له گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشاندا، به دانانی بارمتە ئازاد کرا.