دەسبەسەر کردنی چەند ئەندامێکی سپای پاسداران بە تاوانی بەرتیل وەرگرتن لە پیرانشار

14:24 - 28 خاکەلێوه 2719
ئاژانسی کوردپا: نزیکەی ٨ کەس لە ئەندامانی خۆجێیی سپای پاسداران لە شاری پیرانشار، بە تاوانی بەرتیل وەرگرتن، دەسبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چەند ڕۆژی ڕابروودا، ٨ کەس لە ئەندامانی خۆجێیی سپای پاسداران لە شاری پیرانشار، بە تاوانی بەرتیل وەرگرتن لە هاووڵاتییان دەسبەسەر کراون.

شوناسی چەند کەسێک لە ئەندامانی خۆجێیی سپای پاسداران لە شاری پیرانشار، کە بۆ ئاژانسی کوردپا ڕوون بووەتەوە، بریتین لە: \"کاروان.قادری\"، \"علی ،دروێشی، \"مستەفا\"، ڕاگەیاندراوە.

شوناسی ئەو چەند کەسی دیکە هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ناڕوونە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: ئەو ٨ کەس لە سەر سکاڵای هاووڵاتییان، بە تاوانی بەرتیل وەرگرتن دەسبەسەر کراون.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، کاروان قادری، سێ مانگ پێش لە لایەن ژنەکەیەوە لەگەڵ کەسێکی دیکە، هەوڵی کوشتنی کردنی درابوو، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، پاش دەسبەسەر کردنی ماپەڕە محەممەدی خێزانی ئەو دەستوپەیوەندییە خۆجێیەی حکوومەتییە لە شاری پیرانشار، بە دانانی بارمتەی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو.

هێزە خۆجێیەکانی سپای پاسداران، بێجگە لە ئازار ئەزیەت کردن خەڵک و ڕاپۆرت دان لە هاووڵاتییان، دەستیان بە بەرتیل وەرگرتن لە خەڵک کردووە.