دەسبەسەر کردنی لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵە لە مەهاباد

22:26 - 22 پووشپەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی کوردی خەڵکی مەهاباد لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لاوێکی کورد بە ناوی \'\'بێهنام ئەلیاسی\"، ٢٤ ساڵە، کوڕی فەتاح و خەڵکی مەهاباد، پاش لێدان و بێڕێزی پێکردن، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

ئەم لاوە کوردە شەوی ڕۆژی هەینی، ١٤ی پووشپەڕ، بە بێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کراوە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ناوبراو بۆ زانیاری لە چارەنووس، بێ ئەنجام ماوەتەوە.

هێزەکانی ئیتلاعات هێرشیان بۆ ماڵی باوکی ناوبراو بردووە و لە پێش چاوی بنەماڵەکەی دەستیان بە لێدان و ئەشکەنجەی کردووە.

هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و شوێنی ڕاگرتنی ئەو لاوە کوردە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.