دەسبەسەر کردنی سێ ئەندامی بنەماڵەیەک لە شاری پیرانشار

22:48 - 4 بانەمەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: سێ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەکی کورد لە یەکێک لە گوندەکانی شاری پیرانشار، لە لایەن ئیتلاعاتی شاری ورمێ دەسبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی ڕەشەمەی ٩٧، سێ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەک لە گوندی \"ڕیکاوێ\" شاری پیرانشار، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری ورمێ، دەسبەسەر کران و هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری پیرانشار، شوناسی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردەی بە ناوەکانی \"ڕەحمان قاسمی\" باوک، \"داود و شۆڕش قاسمی\" کوڕی ڕەحمان ڕاگەیاندووە.

هەواڵنێری کوردپا رایگەیاند، هێزەکانی ئیتلاعات هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ڕەحمان قاسمی و بێ بەڵگەی یاسایی ناوبراوانیان دەسبەسەر کردووە.

ڕەحمان قاسمی سەرپەرەستی بنەماڵەی خۆیەتی و کوڕەکانی ناوبراویش خێزاندارن.

لە هۆکاری دەسبەرسەکرانی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.