دوو هاووڵاتیی کورد لە شاری بیجار لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کرا

15:07 - 3 خەزەڵوەر 2717
ئاژانسی کوردپا: ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بیجاڕ دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئەو شارەیان بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کردن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوو هاووڵاتیی کورد خەڵکی شاری بیجاڕ بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کران و لە لایەن مەئموورانی ئەو ئیدارەیەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری بیجاڕ شوناسی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەی بە ناوەکانی \"مەنسوور فەتاحی و محەممەد حیسام هاشمی\" ڕاگەیاندووە.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی\"پەیوەندیی لەگەڵ پەیرەوانی مەکتەب قورئانی کوردستان\" بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراون.

\"\"
مەنسوور فەتاحی
شۆرای مەکتەب قورئانی کوردستان ئەم هەوڵەی ئیدارەی ئیتلاعاتی بە \"درێژەی هەڵسووکەت لەگەڵ سوننی مەزهەبەکانی کورد\" ڕاگەیاندوە.

هەروەها شۆرای مەکتەب قورئانی کوردستان باسیان لە هەڕەشە و گوشار بۆ سەر ئەندامانیان لە شاری شنۆ سەر بە پارێزگای ورمێ کردووە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی شەممە ٢٩ی ڕەزبەر، یەکێک لە مامۆستایانی شاری جوانڕۆ بە ناوی \"ئیبراهیم یەزدانی\" پاش بانگهێشت کردن بۆ دادگای ئەو شارە زیندانی کرا.

ئەو مامۆستا کوردە ئێستا لە زیندانی دێزڵئاوای شاری کرماشان لە زیندان دایە.

پەیڕەوانی مەكتەب قورئان، كە پەیڕەوی لە قۆناغی سێهەمی ڕەوتی ئایینین، بەپشت بەستن بە لێکدانەوەکانی ئەحمەد موفتی‌زادە لە کتێبە ئایینییەکانی ئیسلام چالاکی دەکەن و \"ڕێنوێنیی خەڵک بەبێ‌ بانگەشەی سیاسی\" بە ئەركی خۆیان دەزانن.