دوو هاووڵاتیی سنەیی لە ڕۆژی ٢٢ی پووشپەڕدا دەسبەسەر کران

15:32 - 24 پووشپەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکان دوو هاووڵاتیی کوردیان لە شاری سنە بە تۆمەتی \"لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی\" لە ڕۆژی ٢٢ی پووشپەڕدا، دەسبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە، ٢٢ی پووشپەڕ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی \"هێمن محەممەدیان\" و \"پووریا ناسری\"، خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەم دوو هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی \"لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی\" لە ڕۆژی ٢٢ی پووشپەڕ، سیهەمین ساڵوەگەڕی تێرۆری دوکتور قاسملوو، ڕێبەری کاریزمای نەتەوەیی کورد، دەسبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە ئاستی شاری سنە، ڕۆژی ٢٢ی پووشپەڕ، هەوڵی دەسبەسەرکردنی لاوانیان داوە کە جلوبەرگی کوردییان لە شوێنە گشتییەکاندا لەبەرکردووە.

هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگرتنی ئەو دوو لاوە کوردە، لەبەر دەستدا نییە.