دوو هاووڵاتیی بەساڵاچووی پاوەیی بانگهێشتی ئیتلاعات کران

10:59 - 9 رەزبەر 2719

ئاژانسی کوردپا: دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری پاوە، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کران و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە، ٦ی ڕەزبەر، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "محەممەد محەممەدی" تەمەن ٧١ ساڵ و "حەمدییە ڕەئووفی" تەمەن ٦٧ ساڵ، بانگهێشتی ئیتلاعاتی شاری پاوە کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو هاووڵاتییە بەساڵاچووە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە هەڕەشەیان لێکراوە.

ئەو دوو هاووڵاتییە، لە پەیوەندی لەگەڵ چالاکیی کوڕەکەیان کە ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران لە دەرەوەی وڵاته، لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.

ئەو دوو هاووڵاتییە بەساڵاچووە، پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە، ئازاد کراون.