دوو خولی فێرکاریی زمانی کوردی لە شاری بۆکان بەڕێوە چوو و کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا

14:24 - 17 خاکەلێوه 2719
ئاژانسی کوردپا: دوو خولی فێربوونی زمانی ڕێنووسی کوردی بە ئەلفوبێی سۆرانی و لاتینی، لە شاری بۆکان بەڕێوە چوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان لە شاری بۆکان و گوندی\"کانێڕەشی\"، کۆتایی بە دوو خولی فێڕکاری ئەلفوبێی ڕێنووسی سۆرانی و لاتینی هێنا .

ئەو دوو خولە فێرکارییە، بە بەشداری کۆمەڵێک لە فێرخوازانی گوندی کانێڕەشی و شاری بۆکان بەڕێوە چوو و پاش تاقیکاری ئەو دوو خولە فێرکارییە، ڕۆژی هەینی ١٦ خاکەلێوە و ڕۆژی پێنجشنبە ١٥ی خاکەلێوە، کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێناوە و کارنامەی قەبووڵ بوون بە سەر فێرخوازاندا، دابەش کراوە.

ئەرکی فێرکاریی خولی ڕێنووسی سۆرانی لە ئەستۆی مامۆستایان و وانەبێژ \"شلێر قادرزادە\" و \"هێرۆ پیادە\" و هەروەها ڕێنووسی ئەلفوبێی لاتینی، وانەبێژی \"ناسر ناسری\"، بووە.

لەو خولە فێرکارییەی ڕێنووسی ئەلفوبێی سۆرانی و لاتینی، مێرمنداڵان و گەورەساڵان تێدا بەشدار بوون.