دانانی كامێرای "مەدار بەستە" لەناو پۆلەكانی وانە گوتنەوەدا

15:42 - 17 سەرماوەز 2711
كوردپا: بە مەبەستی چاوەدێری و كونترۆلی زیاتری قوتابیان لەناو پۆلەكانی وانە گوتنەوەدا كامێرای مەدار بەستە دادەنرێت.

ماڵپەری ئافتاب، بڵاوی كرەوە، لە حاڵێكدا كە ئەو كامێرایانە بە بیانووی باشتر كردنی باری بارهێنان و فێكاریی زیاتری قوتابیان دادەنرێن، بەڵام لە هەمبەردا زۆربەی كلاسەكان لە شارەكانی ئێران لە زۆر ئیمكاناتی دیكە بێبەشن.

سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد، لە زۆربەی قوتابخانە ناحكوومییەكاندا بە بیانووی ئیمكاناتی زیاتر پارە لە بنەماڵەی قۆتابییان وەردەگرن و ئیمكاناتێكی ئەوتۆیان بۆ دابین ناكەن.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەروو، زۆربەی قوتابخانەكان لەگەڵ كێشەی نەبوونی سیستمی گەرمایی ستاندارد بەرەوڕوون و پێویستە وەزارەتی پەرەوەردە و بارهێنان رێگاچارەی بۆ ببینێتەوە.

ماوەیەك لەمەوبەر مەهدی نەوید ئەدهەم، لێپرسراوی ئەنجومەنی باڵای پەروەردەی ئێران رایگەیاندبوو، مۆڵەتی دانانی كامێرای مەدار بەستەمان لە وەزارەت وەرگرتووە.

ئەو لێپرسراوە وتوویەتی، ئەو كامێرایانە تەنیا بە مەبەستی كونترۆل كردنی نەزم و دیسیپلینی قوتابخانەكان دادەنرێن.