خۆکوژیی دوو کچی خەڵکی شارەکانی شنۆ و پیرانشار

20:43 - 15 پووشپەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: دوو کچی مێرمنداڵی خەڵکی شارەکانی شنۆ و پیرانشار، بە هۆکاری نادیار، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ١٤ی پووشپەڕ، کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی گوندی \"تاژان دەرێ\"، سەر بە شاری شنۆ، بە ناوی \"شیوا شەعبانی\"، تەمەن ١٦ ساڵ، کچی سابیر، بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە، ١٥ی پووشپەڕ، کچێکی مێرمنداڵ بە ناوی \"مەرزیە بایزیدی موقەدم\"، تەمەن ١٦ ساڵ، خەڵکی گوندی \"پەسوێـ\"ـی شاری پیرانشار، بە هۆکاری نادیار، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو دوو کچە مێرمنداڵە، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بە باوەڕی کارناسان، زۆربەی ئەو ژنان و کچانەی کە هانا بۆ خۆکوژی دەبەن، ئاستی خوێندەوارییان نییە یان کەمە و لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتیش بۆ خۆکوشتن و دەربازبوون لە دەست کێشەکان، لە شێوازی خۆسووتاندن یان خۆهەڵواسین کەڵک وەردەگرن.