خۆکوژیی دوو هاووڵاتیی کورد لە کوردستاندا

15:43 - 13 پووشپەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکانی بۆکان و دزەی دۆڵی ناوچەی مەرگەوەڕ، هەوڵی خۆکوژییان دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لاوێکی کوردی خەڵکی شاری بۆکان، بە ناوی \"هیوا کاکی\"، کوڕی مەحیەدین، بە هۆی بێکارییەوە، خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو لاوە بۆکانییە، خێزاندارە و خاوەنی منداڵێکە.

\"\"
هیوا کاکی
لە لایەکی دیکەوە، پیاوێکی تەمەن ٤٠ ساڵ، خەڵکی گوندی \"دزەی دۆڵ\"، سەر بە شاری ورمێ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەر چەندە شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بۆ ئاژانسی کوردپا ڕوون نەبووەتەوە، بەڵام سەرچاوە خۆجێییەکان، هۆکاری خۆکوژیی ئەو هاووڵاتییە، بۆ کێشەی خەمۆکی دەگەڕێننەوە.

بە وتەی كۆمەڵناسان، چوونە سەرەوەی ڕێژەی خۆكوژی و پەرەسەندنی خەسارە كۆمەڵایەتییەكان، دیاردەیەكی چەند لایەنە و فرەهۆكارە و پێویستی بە توێژینەوە و تێڕوانینێكی ورد هەیە.

هەژاری، دابەشكردنی نادادپەروەرانەی سامان، بێكاری، گۆڕانی بایەخەكان و جیاوازیی چینایەتی، لە هۆكارەكانی خۆكوژی و كوشتن لە ئێراندا دێنە ئەژمار.