خوێندکارێکی کورد لە زانکۆیەکی ئامریکادا، پلەی یەکەمی بەدەست هێنا

15:02 - 3 خەرمانان 2719
ئاژانسی کوردپا: خوێندکارێکی کوردی خەڵکی شاری \"نۆدشە\"، لە زانکۆی شیکاگۆی ئامریکادا، بە پلەی یەکەم، خوێندنی لەو زانکۆیەدا تەواو کرد.

\"عەلی نەسیری\" ناسراو بە \"هیوا\"، کوڕی \"فەرەج\"، خەڵکی شاری نۆدشە، لە زانکۆی شیکاگۆی وڵاتی ئامریکادا، سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

ناوبراو لەم زانکۆیەی ئامریکادا، دوکتورای بواری وزەی خۆری بە پلەی یەکەمەوە بەدەست هێناوە.

ئەو خوێندکارە کوردە، کاتێک کە لە ئێراندا بوو، لە تاقیکاریی کونکووردا، پلەی ١٧ی ناوچەی سێ و ٦٠٠ی سەرتاسەری ئێرانی بەدەست هێنابوو.