خوێندکارێکی نۆدشەیی خەڵاتی زانستی خوێندکاریی “علی پولاد” بە دەست هێنا

14:12 - 10 رەشەمه 2718
ئاژانسی کوردپا: خوێندکارێکی کورد خەڵکی شاری نۆدشە سەر بە پارێزگای کرماشان، لە سێهەمین خولی خەڵاتی زانستی خوێندکاران (خەڵاتی عەلی پولادی)، بەدەست هێنا.

\"زانا موزەفەری\"، خوێندکاری کورد خەڵکی شاری نۆدشە، لە کێبڕکێی سێهەمین دەورەی خەڵاتی گەورەی زانستی خوێندکاریی، توانی پلەی یەکەمی بە دەست بهێنیت.

ئەو کێبڕکێیە لە نێوان ٧ زانکۆی شاری تەورێز بەرێوەچوو و لە کۆتاییدا، ٥٤ خوێندکار وەکوو باشترینەکان دەستنیشان کران و لە کۆیی ئەو ٥٤ کەسە، ١٧ کەس لە خوێندکارانی قۆناغی دوکتورا، ١٩ کەس لە خوێندکارانی ل قۆناغی کارناسی باڵا و ١٨ کەس لە خوێندکارانی دیکە لە قۆناغی کارناسی بوون.

زانا موزەفەری دەرچووی قۆناغی دوکتورای پسپوڕی ڕشتەی ئابووری زانکۆی تەورێز، توانی پلەی یەکەم لە نێو هاووگرووپەکانی بە دەست بهێنێت.