خوێندكارانی زانكۆی پەیامی نووری شاری سەقز شەوە شێعرێكیان بەڕێوە برد

14:03 - 10 سەرماوەز 2711
كوردپا: ئەندامانی \"ئەنجوومەنی ئەدەبی باران\" لە زانكۆی پەیامی نووری سەقز، شەوە شێعرێكیان بە مەبەستی پەرە پێدان بە پرسی فەرهەنگی شەوە شێعرێكیان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەو شەوە شێعرە بە مەبەستی پەرە پێدان بە چاڵاكی فەرهەنگی - خوێندكاری و بارهێنانی توانا هونەرییەكان لە هۆڵی پەیمانگای تەكنیكیی شاری سەقز بەڕێوە چوو.

ژمارەیەكی بەرچاو لە شاعیرانی لاو بەشداری ئەو شەوە شێعرە بوون كە بریتی بوون لە:
ئارمان كەریمی، عەفیفە مەحموودزادە، ئەمین مەحموودی، سروە حوسێنی، شەرمین موهلەتی، فەرهاد محەممەد جانی، رۆژان سەید ئەحمەدی و گەزیزە فەتحی.